بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشماوەی تەرمی عەبدولسەلام ئوگوز زنار سووری یەکێک لە ئەندامانی هەپەگە ، لقی سەربازی پەکەکە کە لە 30 ئۆگۆستی 2021 لە بەرزاییەکانی بەستا کوژرابوو، دوای27 مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.
زنار سووری 27 مانگ پێش لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لە بەستا لە پارێزگای شڕناخ گیانی لەدەست دابوو. ئەگەرچی بنەماڵەی زنار سووری دوای بیستنی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بۆ ئەنجامی تاقی کردنەوەی دی ئێن ئەی ڕۆیشتن و بەڵام هەر پێش لە ڕوون بوونەوەی ئەنجامی تاقی کردنەوەکە، تەرمەکە لە گۆڕستانی بێ کەسانی شڕناخ ئەسپەردە کرا.
ئەمڕۆ دوای 27 مانگ، دادستێن بۆ ڕادەست کردنی تەرمی زنار لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندیان گرت و پاشماوەی تەرمەکەیان تەرمەکەیان وەرگرت و لە گۆڕستانی شێخ حەسەن لە زێدەکەی بە خاک سپێردرا.