بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و پێش ئەوەی بەرەو سعودیە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بڕوات، وتی: ئێمە لە مانگێک لەمەوبەرەوە داوای ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیەمان کردووە، بەڵام هەموو جارێک ئەم کۆبوونەوەیە بە هۆکاری جیاواز بەڕێوەنەدەچوو.
وتیشی: پرسی مرۆڤایەتی خەمێکی گرنگی ئوممەتی ئیسلامی و گەلی موسڵمانە لە هەموو جیهاندا. ئه مڕۆ هه موو خه ڵکی به تێگه یشتن و بیرکردنه وه له هەموو جیهاندا هاتنه مەیدانەوه بۆ پاڵپشتی فەلەستین.
رەئیسی رایگەیاند : ئەمڕۆ هەموو جیهان هاوار بۆ پشتیوانی ئەمریکا لە تاوان و ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بەرز دەکاتەوە کە لە ڕاستیدا تاوانی جەنگە.
ڕەئیسی زیادی کرد: ئەمریکا پەیامێک دەنێرێت کە شەڕ تەشەنە ناکات، بەڵام ئەمریکییەکان سووتەمەنی ماشێنی شەڕی غەززەیان دابین کرد.
جەختیشی کرد: ئەمریکا ڕێگری لە ئاگربەست لە غەززە دەکات و ڕیشەی هەموو ئەم گەندەڵیانە ئەمریکایە. پێویستە جیهان ڕووی ڕاستەقینەی ئەمریکا بزانێت. دەبێت دوژمن بناسین.