بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕاپۆرتیان دا: هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێڕاق سەربازانی ئەمریکایان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هێرشە بە درۆنێک ئەنجام دراوە.
کەناڵی ئەلمەیادین هەروەها ڕاپۆرتی دا کە سەربازانی ئەمریکی لە عەین ئەسەد هەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دوو جار هیرشیان کراوەتە سەر.
ئەو کەناڵە هەروەها لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەلتنف لە سووریا هەواڵی دا.