ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کوردستانی سووریا، دوێنێ چەندین گوندی کانتۆنی قامیشلۆی تۆپباران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چەند ڕۆژ ڕاگیرانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا ئەمڕۆ گوندەکانی تربەسپی لە قامیشلۆ و گوندی تلزیوان لە نزیکی ئەو شارە لەلایەن تورکیاوە بوردمان کرا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە گوندی تلزیوان لە 13 کیلۆمەتری قامیشلۆ و هەروەها دوو گوندی سەر بە شاری تربەسپی لە کانتۆنی قامیشلۆ تۆپباران کران.

بە پێ زانیارییەکان، ئەو هێرشانە هیچ خەسارێکی گیانی و مادیان بەدواوە نەبووە.