دیجلە موفتی ئەغڵو ڕۆژنامەڤانی بەندکراوی کورد خەڵاتی بەتاقەت ترین ڕۆژنامەڤانی ساڵی لاهەی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی Free Press Unlimitedخەڵاتی بەتاقەت ترین ڕۆژنامەڤانی پێشکەشی دیجلە موفتی ئوغڵو ، ڕۆژنامەڤانی کورد، کرد.

لە ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی چاپەمەنی ئازاد کە لەلایەن Free Press Unlimitedەوە لە نیوسپۆرتی لاهە بەڕێوە چوو، ڕۆژنامەڤانانێک کە براوەی خەڵاتی ڕۆژنامەڤانی هیوابەخشی ساڵ و خەڵاتی بەتاقەت ترین ڕۆژنامەڤانی ساڵ بوو، ناسێندران.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دیجلە موفتی ئۆغڵو وەکوو بەتاقەتترین ڕۆژنامەڤانی ساڵ نسێندرا بەڵام لەبەر تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی لە زیندانی ئەنقەرەیە، هاوکارەکانی ئایسل ئەوێستا و لیدیا گاتس خەڵاتەکەی ئەویان وەرگرت.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی ڕۆژنامەڤانی هیوابەخشی ساڵی ش بەخشرایە هولیانکار کۆنتراس ڕۆژنامەڤانی ڤێنزۆئێلایی.