وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەگەر ژینۆساید و تاوانەکانی جەنگ بەرانبەر خەڵکی سڤیل ڕانەگیرێت، ناوچەکە زۆر نزیکه له بڕیارێکی گەوره و چاره نووس ساز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، دۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە و بەرخۆدان بڕیار لەسەر ڕێوشوێنی سەرسوڕهێنەری دیکە دەدات و مەرجەکان دەگۆڕدرێن."

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر نەوەستن بە ژینۆساید و تاوانی جەنگی دژی خەڵکی سڤیل، ناوچەکە زۆر نزیکە لەوەی بڕیارێکی گەورە و چارەنووسساز بدات. ئەگەر شەڕەکە دەستبەجێ نەوەستێت، بەرپرسیارێتیی هەلومەرجی ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هەموو لایەنەکان دەربچێت و فراوانکردنی بەرە و ڕەهەندەکانی شەڕەکە ڕاستەوخۆ ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل و لایەنگرانی بەردەوامیدان بە تاوانەکانی جەنگ دەبێت.