بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی ڕایگەیاند: کردنەوەی پڕۆژەی پێترۆکیمیایی شاری بیجاڕ بە سەرمایەدانەری زیاتر لە 34 هەزار ملیار تمەن وەکوو گرینگترین گەڵاڵە لە سەفەری سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئەو سەفەرەدا پڕۆژەی بەرهەمهێنانی قیر بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 120 کەس لە مەریوان، پڕۆژی پێترۆس بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 300 لە سەقز، پڕۆژەی خشتەی فشاری بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 50 کەس لە قوروە و بەرهەمهێنانی پڕۆفیل یو پی وی سی بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 90 کەس لە سنە دەکاتەوە.
خەلیقی درێژەی دا: بە گشتی لە خلی دووهەمی سەفەری سەرۆککۆمار بۆ کوردستان دوو گەڵاڵە و شەش پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە 35 هەزار و 460 ملیار تمەن دەکرێتەوە.