ناوەندی مێدیایی هەسەدە کوژرانی فەرماندەیەکی ئەو هێزانە بە ناوی فەرهاد دێرک لە هێرشی درۆنەکانی تورکیای پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کوژرانی فەرماندەیەکی ئەو هێزانە بە ناوی فەرهاد دێرک لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە شاری دێرک هەواڵی دا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: تورکیا درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان. سەلەبەیانی ڕۆژی هەینی 27 ی ئۆکتۆبەر درۆنێکی تورکیا، فەرماندەی هێزەکانی ئێمە بە ناوی فەرهاد دێرک کە لە ماڵەکەی لە شاری دێرک بوو، کردە ئامانج و بەهۆیەوە ناوبراو کوژرا.