بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێش، پائۆلۆ پینهیرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا هۆشداریی دا کە هێرشەکانی تورکیا خەساری زۆری لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان داوە.
ناوبراو لە ڕاپۆرتی خۆیدا بە نەتەوەیەکگرتووەکانی وت بوردمانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لەلایەن تورکیاوە ژێرخانەکانی ئاو و کارەبای لە کار خستووە و ژیانی سەدان هەزار کەسی سڤیلی خستووەتە مەترسییەوە.