کامران سەنایی بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی ‘ولایەت موکری لە سەفەرنامەکان’ی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەمێکی دیکەی نووسەر و مێژوونووسی کورد، کامران سەنایی لە ژێر ناوی “ ولایەتی مۆکری لە سەفەرنامەکان” بڵاو کراوەتەوە کە ئەو کتێبە کۆمەڵێک لە بیرەوەرییەکانی 31 جیهانگەرد و گەشتیارە کە لە ماوەی نێوان ساڵەکانی 1220 تا 1355 ی مانگی واتا 1184 تا 1315 ی هەتاوی سەردانی موکریانیان کردووە، دەگێڕێتەوە.

لە ئەو 31 گەشتیارە، 7 کەسیان ئێرانی و پاشماوەکەیان بیانی بوون و زۆربەی ئەو سەرچاوەگەلە کە بۆ نووسینی ئەو کتێبە بەکار هێنراو بە ئینگلیزین.

کۆ کردنەوەی ئەو کتێبە 13 مانگی خایاندووە و لە جۆری خۆیدا یەکەمە و لەلایەن بلاوگەی مادەوە لە 500 بەرگدا لە چاپ دراوە.