بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، موراد قادر بە وتنی ئەوەی کە تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڵاڵەیەکی نوێی بۆ جێگیر کردنی دووبارەی سەربازانی خۆی و گۆڕینی هێزەکان لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری هەرێم دەست پێکردووە، وتی: هێزەکانی تورکیا هەڵمەتی گۆڕینەوەی هێزەکانی بنکەی کانی ماسی و جێگیر کردنی هێزی نوێی خۆی لە چەند گوند و لە کێوی مەتین لە ناوچەی عمادیە لە دهۆکی دەست پێکردووە.
ناوبراو وتیشی: تا ئێشتا نادیارە کە ئایا ئەنقەرە دەیەوێت ئۆپراسیۆنی سەربازی زەوینی لە هەرێم ئەنجام بدات یان نا؟ بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە ناسینەوەییەکانی خۆی لە نوچەگەلێک لە هەرێم جێگیر کردووە.