بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گرتە ئەستۆ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباریان کردووەتە ئامانج.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق: بە 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان عەین ئەسەدمان کردە ئامانج.
ئەمە دووەم جارە کە بنکەی عەین ئەسەد و بنکەکانی دیکەی سەر بە سوپای ئەمریکا لە عێراق بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک لەلایەن بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقەوە لەم رۆژانەدا دەکرێنە ئامانج.

لە ئەنجامی سێ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕاکێتی، بەڵێندەرێکی بیانی و ٢ سەربازی ئەمریکی کوژران و ٦ سەربازی دیکەی ئەمریکی برینداربوون.

لەناوبردنی یەکێک لە تاوەرەکانی چاودێری و هەروەها گەیاندنی زیانی ماددی بە یەکێک لە باندەکان وئاگر لە یەکێک لە بیناکانی ئەم سەربازگەیە ڕاگەیێندراوە.