بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کوشتنی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە لە ڕێکەوتی ٧ ی ئۆکتۆبەرەوە تا بە ئەمڕۆ لەوانە کردنە ئامانجی نەخۆشخانەیەک کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٥٠٠ کەسی سڤیل بە توندی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەی هەسەدەدا هاتووە کە ئێمە سەرەخۆشی خۆمان بە بۆنەی کوژرانی ئەو خەڵکە بێ تاوانە ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین.
لە درێژەدا جەخت کراوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەبێ بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەو پێوەندییەدا ئەنجام بدات و هەسەدە هەوڵی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، ڕاگیرانی خوێن ڕشتن و لەبەرچاوگیرانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدات.