بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەنجام گفتوگۆی مانگی لەگەل خاچی سووری جیهانی گەییشتە ئەنجام و وەجبەی یارمەتی ئێران بۆ خەڵکی غەززە نێردرا و هەروەها بڕیارە دەروازەی ڕەفەح بۆ ناردنی یارمتی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی غەززە بکرێتەوە.
پیر حسێن کۆلیوەند، سەرۆکی مانگی سوور سەبارەت بە یەکەم وەجبەی مرۆڤدۆستانەی ئێران بۆ خەڵکی غەززە ڕایگەیاند: هاوئاهەنگی پێویست لەگەڵ سەرۆکی مانگی سووری میسر ئەنجام دراوە و ئەمڕۆ یەکەم وەجبەی مرۆڤدۆستانە نێردرا.
ناوبراو وتیشی: لە هەوڵداین بتوانین سێ نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ دەرمانی بریندارەکان لە سنووری رەفەح کەڵکوەربگرین یان ئەوەی کە بریندارەکان بگوازینەوە بۆ نەخۆشخانە لەبەرچاو گیراوەکان.