وتەبێژی کەتیبەکانی قسام لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە بەرخۆدان بڕیاری داوە جەنایەتە ڕەگەزپەرستانەکانی ئیسرائیل لە بەرانبەر گەلی فەلەستین ڕابگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قسام ڕایگەیاند کە دوژمن لە زمانی مرۆڤایەتی و ئەخلاق تێناگات ، کەواتە بە ئەو زمانەی کە تێدەگات لەگەڵ قسە دەکەین.

ئەبوعوبەیدە زیادی کرد: جەنایەتە ڕەگەزپەرستانە و فاشیستییەکانی ئیسرائیل هەمبەر زۆربەی بنەماڵە فەلەستینیەکان لە غەززە بۆ ئێمە خەمیکی گەورەیە.

ناوبراو درێژەی دا: لە بەرانبەر بوردمانی بێ هۆشداریی لە پێشەوەی هەر ماڵێکی فەلەستینی، ئەسیرێکی ئیسرائیلی ئیعدام دەکەین. تۆپ ئێستا لە زەوینی دوژمنە.