Publish Date: ٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١١:١٨

سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا لە هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر بنکە‌ و بارەگاکانی هێزەکانی کوردی سووریا هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا بەیانی ئەمرۆ پێنج شەمە بە خەستی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی لە نێوان حەسەکە و تەلتەمەری بۆردومان کرد.

ئەم بنکانەی هەسەدە لە گوندی مەشیرفەی حەمە لە ڕێگای نێوان حەسەکە بۆ تەلتەمەر هەڵکەوتووە.

رۆژی رابردووش تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی هەسەدەی کردە ئامانج و دوو فەرماندەی ئەم هێزە کوژران