بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵڵا عەبدولمەلکی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە پەراوێزی پیشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی وتی: ناوچەی ئازادی ئابووری بانە ومەریوان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەسبەکارەکانی دەکات.
عەبدولمەلەکی رایگەیاند: کردنەوەی ئەم ناوچە ئازادە لە گەشەی هاوکارییەکانی ئێران و کوردستان ڕۆڵی تایبەتی دەبێت. و بازرگانان و چالاکانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەتوانن کەڵک لە بەرژەوەندی و تایبەتمەندی ئەم ناوچانە ببەن.
بە ئاماژە بە چالاکییەکانی هەناردە و هاوردەی هەرێمی کوردستان زیادی کرد: کردنەوەی هێڵی وەبەرهێنان لە لایەن بازرگانان و چالاکانی ئابووری سلێمانی لە ناوچەی ئازاد بانە و مەریوان دەتوانێ ئەم هەرێمە بکاتە جەمسەری هەناردە و ببێتە تجارەتی پڕسوود بۆ چالاکانی ئابووری .
جەختیشی کرد کە پەیوەندی ئابووری ئێران وهەرێمی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەسێنێت
و سکرتێری ناوچە ئازادە ئابوورییەکانی ئێران رایگەیاند: لەم پیشانگاە 80 کۆمپانیای ئێرانی بەرهەمەکانیان لە بواری پیشەسازی، کشتوکاڵ، تەندروستی و دەرمان و خۆراک و چێکراوی پیشەسازی بۆ بینین داناوە.
جەختیشی کرد کە رێژەی تڕانزیتی کاڵا لە سنووری باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێتەوە و زیاترین رێژەی تڕانزیتی کاڵا لە پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دەگواسترێتەوە بۆ باشماخ و دەبێتەوە هۆی پەرەی ئابووری هەرێمی کوردستان.