هاووکات لەگەڵ ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەرپرسانی دەوڵەتیی ئێران لە‌گەڵ ڕێبەری باڵای وڵات کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ سێ شەمخە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەری سادق، بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و میوانانی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.

رێبەری باڵای ئێران لەم دیدارەدا جەختیان کرد: ئەمرۆ دوژمنی لەگەڵ ئیسلام لە هەموو کاتێ ئاشکراترە. نموونەیەکی گەمژانەی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆزە، بەم کارە زیاتر خۆیان خراپ ئەکەن.

لە بەشێکی تری قسەکانیاندا ڕێبەری وتیان: ئەو و ڵاتانەی قوماری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەکەنە سەر لەوحەی کاری خۆیان خەسارمەند دەبن چونکوو ئەم ڕژێمە دەڕوات.

رێبەری باسیان لە بابەتی جەهاد کرد و ئاماژەیان دا کە مانای جەهاد تەنیا جەهاد بە چەک نییە بەڵکوو جەهاد لە هەموو مەیدانەکان لەوانە زانست، سیاسەت، مەعریفەت و ئەخلاق دێتەدی.

سەبارەت بە سووکایەتی هەندێ وڵاتیش بە قورئانی پیرۆز، ڕێبەری باڵای ئێران زیاتر وتیان: قورئان بۆ دەسەڵاتە گەندەڵەکان هەڕەشەیە چونکوو هەم ئیدانەی ستەم دەکات و هەم مرۆڤە ژێر ستەمەکان رادەنێت ستەم قبووڵ بکات.