وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەڵگەیەکی ستراتیژیکی نوێدا، جارێکی دیکەدانی پێدانا کە ئێران بەدوای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەڵگەیەک کە لەسەر سیاسەتە ستراتیژیکەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ شی کردنەوەی داوە، جارێکی دیکە دانی پێداناوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی چێ کردنی چەکی ئەتۆمی شوێنگیری ناکات.

لە بەڵگەیەکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە،جەخت کراوە کە کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هەبوونی کات بۆ بەرهەمهێنانی مادەی ئەتۆمی پێویست بۆ چێ کردنی بۆمب لە دوو هەفتەدا، ئەو سیاسەتە شوێنگیری ناکات.