وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاندووە کە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاندوه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا وه‌زیرى وزه‌ى توركیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و ئاماده‌كاریه‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم تاوتوێده‌كرێن.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌ ئاژانسى هەواڵی عێراقى ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بۆ جارى دووه‌م وه‌زیرى وزه‌ى توركیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ئاماده‌كارى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم تاوتوێده‌كرێن.

هەناردەی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ 25ى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕاگیراوە.

عێراق و تورکیا تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەمبارەوە.