بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.

جه‌زا سه‌ید مه‌جید، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ سلێمانی و ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: بافڵ تاڵه‌بانی به‌بێ هیچ ركابه‌رێك ده‌بێته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی.

دەوترێت سه‌رۆكی یه‌كێتی هیچ جێگرێكی نابێت و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش هه‌موار ده‌كرێت و سێ ئه‌نجومه‌نیش هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه‌ پێكهاتون له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی (پێده‌چێت ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ دانایان) و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پای رۆڵ و پێگەو ماندوبونیان لە مێژوی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دیاریکران