بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
جه‌زا سه‌ید مه‌جید، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سلێمانی و ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: بافڵ تاڵه‌بانی به‌بێ هیچ ركابه‌رێك ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كێتی.
دەوترێت سه‌رۆكی یه‌كێتی هیچ جێگرێكی نابێت و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش هه‌موار ده‌كرێت و سێ ئه‌نجومه‌نیش هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه پێكهاتون له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی (پێده‌چێت ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ دانایان) و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پای رۆڵ و پێگەو ماندوبونیان لە مێژوی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دیاریکران
Your Comment