سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە ئێران خوازیارە بە زووترین کات شەڕی ئۆکراینا بوەستێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی بریکس چووەتە ژۆهانسبۆرگ پێتەختی ئابووری ئەفریقای باشوور، وتی: لە سەرەتاوە داوامان کردووە کە شەڕ لە ئۆکراینا رابگیردرێت .

وتیشی: زیادەخوازیی ناتۆ و ئەمریکا گرینگترین هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕە بوو.

ئەوەشی وت کە شەڕی ئۆکراینا و هەوڵ بۆ ئاژاوە نانەوە لە وڵاتانی سەربەخۆ، دوو نموونەن کە دۆخی نالەباری سیاسەتی نێودەوڵەتی بە باشی نیشان بدات.