بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابیحە حەمد بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی نیشتمانی لە بەغدا ڕایگەیاند کە تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێم دەکات و درۆنەکانی تورکیا بەردەوام لەسەر ئاسمانی هەرێم گەشت دەکەن و هەڕەشە لە سەر گیان و ماڵی خەڵکی هەرێمن و هێرشەکان لە ناوچە سنوورییەکان تێپەڕیوە و ناوەندی هەرێم دەکاتە ئامانج.
ناوبراو زیادی کرد :بوونی هێزەکانی میت لە شارەکانی هەرێم زیادی کردووە و ئەوە تەنیا هەڕەشە لەسەر سلێمانی نییە و بەڵکوو مەترسییەکە لەسەر سەرتاسەری هەرێم و پێکهاتەکەی. هاوکارەکانی ئەرتەشی تورکیا خۆ هەر تورک نین تا جێگایەک کە وەزیری بەرگری تورکیا ناوی هێز و پارتێکی سیاسی تایبەت دەبات.