پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیان لە حەککاری و ئانتالیا 12 کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پۆلیسی لقی دژە تیرۆری تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیان لە حەککاری و ئانتالیا لانیکەم 12 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە یا بانگەشە و ڕێکخراوەی تیرۆریستی دەستگیر کرد.

ئەو کەسە دەستگیر کراوانە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی پۆلیسی شارەکانی حەککاری و ئانتالیا.