بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو ڕۆژ دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی سێ کەس لە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە منبەج، ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا، میت، پاگەندەی کرد کە یەکێک لە ئەنجامانی یەپەژە بە ناوی ئۆمان دەروێشی لە منبەج کوشتووە. میت پاگەندەی کرد کە ئەو کەسە فەرماندەی یەپەژە لە منبەج بووە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان بە ناوی ڕێکخراوەیی شەرڤین لە ساڵی 1998 چووە ڕیزی پەکەکەوە و دواتر چووەتە سووریا.
بە پێ پاگەندەی میت ئەو کەسە بەرپرسی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی قەڵغانی فرات و چڵی زەیتوون بووە.