بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیتیلافی نەسر داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد لە بەرانبەر تورکیا هەڵوێستی لە سەر پاراستنی حەیسیەتی ئەمنی، سیاسی و ئابووری بگۆڕێت.
لە بەیاننامەی نەسردا هاتووە: ئێمە هێرشی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی کە ژماریەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بە توندی ئیدانە دەکەین.
تورکیا ناوبەناو دەستدرێژی دەکاتە سەر عئراق و بەغدا لەبەرانبەر ئەک کارانە و پێشێل کردنی سەروەری عێراق بێدەنگە.
جەختیش کراوە کە هاودەسی لەگەڵ دەستدرێژی تورکیا خەیانەتە. تورکیا وڵاتێکی داگیرکەری عێراقە و دەیان بنکە و بارەگای لە قووڵایی خاکی عێراق هەیە.