بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بە وتنی ئەوەی کە مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان بەغدا و تاران درێژ ناکرێتەوە زیادی کرد: ئەوان لەسەر جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامە تا ڕێکەوتی 2024/9/19 سوورن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید هاشمی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە هەندێک لە مێدیاکان هەواڵێکیان سەبارەت بە درێژ کردنەوەی مۆڵەتی چەک داماڵینی پارتە دژبەرەکانی ئێران بە پێ ڕێککەوتننامەی ئێران و عێراق، بەم شێوەیە ڕایدەگەیێنین کە ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە .

وتیشی: ڕێکەوتە دیاری کراوەکە بە هیچ شێوەیەک ناگۆڕدرێت و کۆماری ئیسلامی لە ئەو بارەوە سوورە لە سەر جێبەجێ کردنی لە کاتی خۆیدا.