جێگری ئۆپراسیۆنی سوپای پاسداران رایگەیاند هەرێمی کوردستان و عێراق تا 28ی خەرمانان ە دەرفەتیان ماوە بۆ دەرکردنی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار نیلفروشان جێگری ئۆپراسیۆنی گشتی سوپا رایگەیاند: کۆتا مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی ئێران و عێراق ، 28ی خەرمانانە.

وتیشی ئەگەر تا 10 رۆژی دیکە واتا 28ی خەرمانان لایەنی عێراقی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکات ئێمە ناچار دەبین پاسەوانی لە وڵات و‌گەلی خۆمان بکەین.

سەردار نیلفروشان زیادی کرد: ئێمە چاوەڕوانی برایەتی لە برایانمان لە هەرێمی کوردستان دەکەین. جێگیر کردنی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان کە بوونەتە مەکۆی ئۆپراسیۆن دژی وڵاتمان، نە لەگەڵ لۆژیکی برایەتی و نە لەگەڵ دراوسێتی یەکناگرێتەوە.