کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگەى درۆنەوە چوار بنکەى سەربازىی دەوڵەتى تورکیا لە ناوچەکانى، بەرمیزە، ناوڕووبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست بۆردوومان کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، به‌درۆن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى توركیا له‌سنورى برادۆست.

هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌، دوای بۆردوومانەکە تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەرى بنکە سەربازییەکان بیستراوە و بەشێک لە بنکەکانیش ئاگریان گرتووە.

توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 40 بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه‌و رۆژانه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌م بنكانه‌وه‌ هێرشى جۆراوجۆر بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات.