سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ هاکان فیدان بە ئاماژە بە هاوبەشی مێژوویی و شارستانییەتی ئێران و تورکیا ، هیوای خواست ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوووڵات زیاتر پەرە بسێنێت.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ئاماژە بە نیگەرانیە ێەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەکە، وتی: کاریگەرترین رێکار بۆ بەرەنگاری لەگەڵ تیرۆریزم ، ڕێز گرتن اە یەکپارچەیی هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە.

هەروەها دوو لایەن جەختیان کردە سەر دەفرایەتی دوو وڵات بۆ پەرەدان بە هاوکاریەکان و بەرز کردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تا ئاستی 30 میلیارد دۆلار.