ڕێبەری باڵای ئێران وڵامی نامەی ژمارەیەک لە قوتابیانی خوێندنگەکانی تارانی دایەوە کە پرسیاریان سەبارەت بە رێپێوانی ئەربەعین کردبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لە وڵام دانەوە بە نامەی کۆمەڵێک لە قوتابیان سەبارەت بە ئەربەعین جەختیان کرد: ڕێپێوانی پیرۆزی ئەربەعین ؛ دەرفەتی بیرکردنەوە و تێڕامان لە ئامانج و موجاهەدەتی "سیدالشهداء علیه‌السلام" ە.

کۆمەڵێک لە قوتابیانی قوتابخانەیەکی تاران لە رۆژانی ڕابردوودا و پێش چوون بۆ کەربەلا و زیارەتی ئەربەعین نامەیەکیان بۆئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای وڵات نووسی و داوایان کرد راسپاردەییان بۆ باشتر کردنی ئەم سەفەرە زیارەتییە پێ بڵێت.

دەقی نامەکە؛

بسمه‌تعالی

- زیارتتان قبووڵ بێت ئازیزان

لەم رێپێوانە پیرۆزەدا، دەرفەتی گرینگی دان و تەوەسول لە دەستدمەدەن، و هەروەها دەرفەتی بیرکردنەوە و تێڕامان لە موجاهەدەتی سید الشهدا علیه‌السلام و ئامانجەکەی ئەو و بەرەکەتێک کە خوا بەم فیداکاریە گەورە عەتای کردووە.ئەو ئامانجە دەبێ ئامانجی هەر مرۆڤێکی دیندار بێت.

داوای سەرکەوتن و رێنوێنی لە خودا بکەن و لەو رێگایەدا خۆراگر بن.

سەید عەلی خامنه‌یی