پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە ئەمڕۆ یەك شەممە چوارەمین كۆنگرەی نائاسایی خۆی بەست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەكۆنگرەكەدا هەریەك لە جاهیت كركزاك و سوڵتان ئۆزجان بەهاوسەرۆكانی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران.

هەروەها لەكۆنگرەی هەدەپە بڕیاردرا بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان لە هەدەپەوە بۆ پارتی چەپی سەوز ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری داخستنی هەدەپە كە تا ئێستا ئەم دۆسێیە ماوەتەوە.