بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەباح سوباحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد، مەرجەکانی تورکیا بریتین لەجێگیرکردنی کرێی گواستنەوەی نەوت تا بەندەری جەیھان کە تێچوی گواستنەوەی ھەر بەرمیلێک نەوتی بە13 دۆلار خەمڵاندوە.
دهشڵێت: "توركیا دوایکردوە، بەغدا ئەو سکاڵایە لەدادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بکشێنێتەوە کە تایبەتە بەقەرەبوکردنەوەی ساڵانی 2018 تا 2020و لەسەر ئەنقەرەی تۆمارکردووە".
بهوتهى سهباح، "مەرجەکانی دیکەی تورکیا تایبەتن بەشایستەی کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا کە بەحەوت دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک مەزەندەیکردوە، ھەروەھا ئەنكەرە داوای مافی خۆی دەکات لەناو ئەو ڕێککەوتنەی کە حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ئیمزایکردووە".