بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مبدیاکانی هەرێمی کوردستان نووسیان : سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندووە: " پارتی بۆ پڕۆژەكانیان پارە بەقەرز وەردەگرن، شەڕی كوردایەتیش بەخەڵك دەفرۆشن ".
سەعدی ئەحمەد پیرە لە كۆڕێكدا وتی:"لەجگای وەبەهێنان لەپڕۆژەی ستراتیژی خەریكی كڕینی ڤێلاین لەتوركیا و ئەمریكا و ئەوانەی هاوار هاواریانە بۆ نەفرۆشتنی نەوت، دزەكانن"
ئاماژە بەوەش دەكات کە "پارتی بۆ پڕۆژەكانیان پارە بەقەرز وەردەگرن، شەڕی كوردایەتیش بەخەڵك دەفرۆشن، لەكاتێكدا زۆرینەی بەرپرسانی كورد لەبەغدا پارتین".
روونیشیكردەوە کە "زۆر خراپە كەركوك بەهەڵبژاردن بدۆڕێنی، كە هەندێك كەس بەهاوكاری توركیا نازانم چ بەڵێنێكیان پێدراوە دەیانەوێ كورد بەیەك لیست نەبێت و زۆرینە نەبێت، یەكێك لەكێشەكانی بوودجە ئەو چەند هەزار سووری و بن دیوارەكانن كە لەپێناو دەنگ لێرە مووچەیان پێدەدرێت."