پارێزگاری کوردستان وتی: سنووری باشماخ ئامادەی میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعینە و هاووڵاتیان دەتواننلە بانگی بەیانییەوە تا کاتژمێر 19 لە ئو ڕێگایەوە بچنە شوێنە پیرۆزەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: زیارەتکارانی ئەربەعین بە دوو شێوە دەتوانن لە سنووری باشماخ بپەڕنەوە، یەکێکی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەچنە بەغدا و کازمەین و هەروەها موکبێک لە سلێمانی بە هاوکاری ئەهلی سوننە کراوەتەوە و لە ئەگەری پێویست بە پشوو و حەسانەوە زیارەتکارەکان دەتوانن لەوێ بمێننەوە.