بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال بەردال ناسراو بە سێدار سەرحات لە بەرپرسانی بەشی ڕاگەیاندن و ئەرشیڤی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژراوە.
میت رایگەیاندووە کە ئەم ئەندامەی پەکەکە بەشداریی کردووە لە چەندین ئۆپراسیۆن دژی هێزەکانی تورکیا.
راشیگەیاندووە کە سێدار سەرحات چەندین کەسی بۆ ناوخۆی تورکیا ناردووە بۆ ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی.