بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەسووڵ سەنایی ڕاد جێگری نووسینگەی سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر ڕایەیاند: ئەوەی کە گرینگە ئەو هەوڵە هەوڵیکی بەتواوەتی تیرۆریستییە و و هەر وەکوو هێرشەکەی ساڵی ڕابردوویە کە داعس لە ئەستۆی گرت.
ناوبراو درێژەی دا: پێشتریش بە ئیعدامی تیرۆریست پێشووەکان، داعش ڕایگەیاندبوو کە تۆڵە دەکاتەوە.ئەو هەوڵەش ڕێک دوای هەڕەشەکەی داعش ئەنجام درا کەواتە لە تیرۆریست بوونیدا هیچ گومانێک نییە .
ئەو تیرۆریستە لە قەرەباڵغ بوونی کاتی بانگ وتن کەڵکی وەرگرت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی.
دەستگیری تیرۆریستەکە پووچەڵ کەرەوەی بانگەشەی دژە شۆڕشە
ناوبراو درێژەی دا: دەستگیر کردنی تیرۆریستەکە زۆر گرینگتر و بەقازانجتر لە کوشتنی بوو چونکوو بە گرتنی و دان پێدانانی هەندێک ڕاستی سەلما و ئەوەش کە دژە شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیدەنە پاڵ دەسەڵاتەوە و بانگەشەی دەکەن پووچەڵ کردەوە.
سەردار سەنایی ڕاد لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر هەوڵی مێدیا بیانییەکان بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە ساڵوەگەڕی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو وتی: بەدڵنیاییەوە هاوکات بوونی ئەو ڕووداوە لەگەڵ نزیک بوونەوە بە ساڵڕۆژی مەرگی مەهسا ئەمینی پێوەندییەک هەیە لە نێوان ئەو بابەتە.
ناوبراو درێژەی دا: پێشتر و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان ساڵی ڕابردوو ئەوەمان بینی کە لە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکیان بۆ پیوەندی لەنێوان گرووپە جودایی خوازە کوردییەکان تەرخۆدان کردبوو و بە ئامادەبوونی سیستەمە سیخوڕی و ئەمنییە سەروو ناوچەییەکان هیوایان ئەوە بوو کە بتوانن هاوپەیمانیەکی تاکتیکی پێک بهێنن و بە هەڕەشە و کوشتوبڕ هێزەکانی بەرەڤانی بترسێنن و بەستێنێک بۆ ئاژاوەگێڕەکان خۆش بکەن. بە پێی هاوکات بوونی ئەو بانگهێشتنامە و ئە وهەوڵە وادیارە کە ئەو بیرە لە نێو دژە شۆڕش دروست بووە کە ئەو هەوڵانە دەتوانێت خێرا و بە ئاسانی یارمەتیدەری گەڕانەوە بە ئاژاوەکان بێت.