بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف لە لێدوانێکدا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی مەجلیس وتی: تێکدانی ئاسایشی وڵات و ئارامی و ژیانی خەڵک، پڕۆژەی هەمیشەیی دوژمنانی گەلی ئێرانە.
قاڵیباف رایگەیاند: هێرشی تیرۆریستی لە بارەگای شاچراغ کە بووە هۆی شەهیدبوونی کەسێک و بریندار بوونی ژمارەیەک لە خادمان و هاووڵاتیانی بەرێز ئیدانە دەکەین.
راشیگەیاند لە ماوەی ئەم چەند حەوتەیەدا لە هۆشیاریی و وریایی هێزە ئەمنییەکان پرۆژەکانی دوژمن بۆ نائەمن کردنی وڵات تێکشکا.
داواشی کرد دەسەڵاتی دادی ئێران بەزووترین کات بکەران و پشتیوانانی ئەم جەنایەتە سزا بدات.