پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند کە 9 سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی میدیا لە باکووری عێراق کوژراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە پاگەندەی ئەوەیان کرد کە لە چیای جوودی شەڕ لە نێوان پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا ڕوویداوە و 9 سەربازی تورک کوژراون.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکی ئەواندا سێ سەربازی ئەرتەشی تورکیا و لە ئۆپراسیۆنێکی خۆکوژیدا شەش سەرباز کەوتوونەتە بەر پەلاماری پەکەکە.