حکومەتی تورکیا لە مانگی جوولای ڕابردوو زیاتر لە 300 کەسی لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی خۆخوازانە لە کانتۆنی گرێ سپی جێگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەت تورکیا زیاتر لە 300 کەسی لە مانگی جوولای لە کانتۆنی گرێ سپی کە لە کۆنترۆڵی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەیە، جێگیر کردووە.

لە دەسپێکی داگیر کردنی عەفرینەوە لەلایەن تورکیاوە تا ئێستا 22 هەزار کەس لەوانە بنەماڵەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و پەنابەرانی خەڵکی ناوچەکانی حەلەب، ئەدلەب، حەما و گوندەکانی دیمەشق و دەیرەزوور لە ئەو کانتۆنە جێگیر کراون.

حکومەتی تورکیا لە مانگی جوولای ڕابردوو زیاتر لە 300 کەسی لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی خۆخوازانە لە کانتۆنی گرێ سپی جێگیر کردووە.

شیاوی ئاماژەیە کە کوردی سووریا چەندین جار لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچە هۆشداریی داوە.