بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێنی ڕایگەیاند: دوای ئەو ئاگرکەوتنەوە، فەرمانی تایبەت بحۆ پێکهێنانی دۆسیە، تەواو کردنی ڕەوتی لێکۆڵینەوە و ناسینەوەی تاوانبارەکان بە شێوەی بەپەلە دەرکراوە.
ناوبراو جەختی کرد: هۆکاری وردی ئەو ڕووداوە لە بواری ئەنقەست یان نائەنقەست بوونی ئەبێ بە شێوەی ورد لێک بدرێتەوە و لە ئەگەری ڕوون بوونەوەی ئەنقەست بوونی ئەو ڕووداوە خێرا دۆسیەی دادوەری پێک بهێنرێت.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە کردەوەی هەموو دامودەزگا پێوەندیدارەکان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە وتی: ئەگەر کەسێک لە ئەو بوارەدا کەم کاری کردووە یان کارەکەی بەجێ هێشتووە بەرەوڕووی دەبینەوە.