بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: سەرجەم ئیمکاناتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگا بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکەی دارستانەکانی مەریوان خراونەتە ڕێ و هیوادارین لە خێراترین کاتدا سەربکەوین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهزاد شەریفی پوور ڕایگەیاند: لە دوانیوەڕۆ پێنجشەمەوە سێ شوێن لە دارستانەکانی ناوچەی دەرەوەران، ئاسناو و ماسیدەر سەر بە شاری مەریوان لە ئاگردا دەسووتێن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئاگرەکە بەهۆی کوێستانی بوونی ناوچەکە و هەڵکردنی با و … ەوە لە ئاستێکی بەربڵاودا خەریکە دەسووتێت.

شەریفی پوور وتیشی: زیاتر لە سەدا 70 ی ئاگرەکە کەم و بەس لە ئاستی ڕووی زەوییە بەلام نزیک بە سەدا 15 ی ناوقەدی دارەکانیشی گرتووەتە بەر.