بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا درێژەیان هەیە بەجۆرێك لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا 53 كەس بەهۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی روانگەی سوری مافەكانی مرۆڤ لە ماوەی حەوت مانگی رابردووی 2023دا هێرشەكانی توركیا بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی 53 كەس، جگە لەوەی زیاتر لە 39 كەسیش برینداربوون.
لەنێو كوژراوەكاندا 11 هاوڵاتی مەدەنی هەن كە منداڵێك و دوو ژنیان تێدایە، هەروەها 3 كادری مەدەنی ئیدارەی خۆسەر هەن كە ژنێكیان تێدایە و 39 كەسیش لەهێزە سەربازییەكانی ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەرن.
هەروەها لە حەسەكە ١٥ هێرشكراون، 2 هێرش ڕەقەیان كردۆتە ئامانج، 13 هێرشیش لە لادێكانی حەلەب كراون.