بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کرماشان وتی: نزیک بە یەک ملیار دۆلار کاڵا لە ئەمساڵدا لە گومڕوکەکانی کرماشانەوە هەناردە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر عەباس زادە ڕایگەیاند: لە چوار مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 950 ملیۆن و 595 هەزار و 146 دۆلار کاڵا بە کێشی 2 ملیۆن و 435 هەزار و 280 تۆن لە گومڕوکەکان پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی دەرەوەی ئێران کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ژمارەیە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوولە باری بڕەوە یازدە لەسەد و لە باری کێشەوە گەشەیەکی 21 لەسەدی هەبووە.

بەرپرسی گومڕوکەکانی کرماشان ڕایگەیاند: مێڵگرد و ئاسن، کاشی و سرامیک، مێوە و تەڕەبار، بەردی باڵەخانە، شیرەمەنی، پلاستیک و دەفری یەکجاری و … لە کاڵا لە هەناردەییەکان لە چوار مانگی ڕابردوو بووە.

عەباس زادە ڕایگەیاند: لە هەمان ماوەدا بە گشتی 25 ملیۆن و 211 هەزار و 460 دۆلار کاڵا بە کێشی 5 هەزات و 222 تۆن لە سنووری شووشمێ، شێخ وەسڵە، کرماشان و پەرویز خانەوە هاوردە کراوە.