بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەسەن حەبیبوڵڵا زادە، باڵوێزی نوێی ئێران لە ئەنقەرە لە دیدار لەگەڵ ئەردۆغان ئوستوارنامەکەی خۆیی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لە ئەو دیدارەدا لەسەر هاوکاری ئێران و تورکیا لە بواری ئابوور و بازرگانی جەختی کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەدی هێنانی 30 ملیار دۆلاری بازرگانی لە نێوان ئێران و تورکیا نزیکە و داوای هەوڵی بەرپرسانی ئێران بۆ چارەسەری لەمپەرەکانی بەردەم بازرگانی و بەدی هێنانی ئەو ڕەقەمەی کرد.