لایەنگرانی ئیمام حسێن لە وڵاتە جیاوازەکان لە عاشوورای ئیمام حسێن بەشداریان کرد و عیشقی خۆیانیان بە ئیمام حسێن و یارەکانی دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هاوکات لەگەڵ ئێران لە وڵاتانی دیکەش ڕێوڕەسمی عاشوورا بە شێوەیەکی بەشکۆ بەڕێوە چوو.

یەمەن

ڕێوڕەسمی عاشوورایی لە سەعدەی یەمەن بە بەشداری بەربڵاو یەمەنییەکان بەڕێوە چوو. بەشداربووان لە کۆبوونەوەی عاشوورا ڕایانگەیاند: ئەو ڕێوڕەسمە نیشاندەری خۆشەویستی ئیمام حسێن لای ئێمە و دژایەتی لەگەڵ ستەمکاران و جەنایەتکارانە.

هەروەها هێنایانە ئاراوە کە ئێمە پابەندی هەڵوێستی بنەمایی خۆمان لە بەرانبەر بابەتەکانی ئۆپەتی ئیسلامی و لە سەرووی هەموویانەوە فەلەستینین.

تورکیا

لە ئەستەنبۆڵ و شاری قارس لە تورکیا ڕێوڕەسمی عاشوورا بەڕێوە چوو.

کشمیر

ڕێوڕەسمی عاشوورا هەروەها لە کشمیر و قەندەهار و هیلمەندی ئەفغانستان بەڕێوە چوو.

گەڵاڵەی ئەمنیەتی عاشوورا لە عێڕاق

عەبدول ئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق لە دەسپێکی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕێوڕەسمی عاشوورا هەواڵی دا. شمری وتی کە ئەو گەڵاڵە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە تا دوانیوەڕۆی سبەینێ شەممە درێژەی دەبێت.