یوشکا فیشر پێی وایە بە پێی درێژەی سیاسەتەکە سەرکوتکارانەکان لەسەر کوردەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە، هیچ بەرچاوگەیەک بۆ چارەسەری پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یوشکا فیشر، وەزیری پێشووتری ئەڵمانیا لە یادداشتێکدا ، چارەسەر بوونی پرسی کوردی تورکیای لە داهاتوویەکی نزیکدا نامومکین وەسف کرد.

ناوبراو لە ئەو یادداشتەدا بە ئاماژە بە چڕ بوونەوەی سەرکوتەکانی کوردی تورکیا لە ساڵی 2016 ەوە نووسی: حکومەتی تورکیا لە کوودەتاکەی 2016 ەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو دەسەڵاتدارییەکی ئیستبدادی ڕۆشتووە. هیچ بەرچاوگەیەک بۆ چارەسەری پرسی کوردەکان و کۆتایی هێنانی شەڕی تورکیا لە دژی پەکەکە بوونی نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەندێ گۆڕانکاری لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی دژبەرەکانی خۆی وتوویە دەرکردنی یاسای دژە تیرۆر و دەزگای دادوەری سەر بە ئەردۆغان، بووەتە ئامێرێکی دەسەڵات بۆ سەرکوتی هەر جۆرە دژایەتییەک لە بەر دەستی ئەردۆغان.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەورووپا نابێت فریوی سیاسەت و گۆڕانکارییەکانی ئەورووپا بخوات و هاوکاریی تورکیا بکەن بەڵام هیچکات ئیزن نەدەن تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا.