بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری مووشەکی کرووزی ئەبوومەهدی ڕادەستی هێزی دەریایی ئەرتەش و سوپای پاسداران کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێوڕەسمی ڕادەست کردنی مووشەکی کڕووزی ئەبوومەهدی بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە بە ئامادەبوونی ئەمیر موحەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا و دەریادار حەمزە عەلی کاویانی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش تەڤلی یەکینەکانی ئەرتەش و سوپا کرا.

مووشەکی کرووزی ئەبوومەهدی بەرهەم هێنراوی پیشەی هەوافەزی وەزارەتی بەرگری ئێرانە کە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر مەودا دەبڕێت لە کاتی تەقاندندا.

ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند لە بەرنامە و سیستەمی ئەم مووشەکەدا کەڵک لە هۆشی دەستکرد وەرگیراوە.