فەرمانداری مەریوان ڕایگەیاند کە ئاگرکەوتنە لە دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە و فڕۆکەی یارمەتی بۆ کوژاندنەوە لە تارانەوە گەیشتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی دەڤەری بەردە ڕەشەی مەریوان هێشتا درێژەی هەیە و باڵەفڕی کوژاندنەوەی ئاگر لە تارانەوە هاتووە.

ئیسماعیل ئەحمەدی بە هەواڵنێری مێهری وت: دارستانەکانی دەوروبەری شاری بەردەڕەشەی سەر بە مەریوان سووتا و‌تا ئێستا کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

راشیگەیاند: حەوت کەس لە هاوشاریانی مەریوانی لە کانی کوژاندنەوەی ئەم ئاگرەدا بریندار بوونە کە‌گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان.